ساڵی داهاتوو سیستمێکی نوێ بەسەر تاکسییەکان جێبەجێدەکرێت

02.12.2025
جەماوەر نیوز



بڕیارە ساڵی داهاتوو وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە رێگەی سیستمێکەوە سەرجەم تاکسییەکانی عێراق بەیەکەوە ببەستێتەوە.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە میدیای رەسمی عێراقی راگەیاند، ساڵی داهاتوو، لە رێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنی و مۆدێرنەوە، هێڵی گواستنەوەی هاوڵاتییان چالاکتر و خێراتر دەکرێت، سەرجەم تاکسییەکان، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.
وتیشی، قۆناغی دووەمی کارەکانمان تەواوکردووە و سەرەتای ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامانجیش لەم پڕۆژەیە رێکخستنی سیستمی تاکسییەکانە، بۆ ئەمە مەبەستەش سوود لە تەکنەلۆژیا وەردەگرین.

بابەتی هاوشێوە