ئه‌مرۆ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر گوڵباران كرا

13.10.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌كه‌م چین و توێژه‌ جیاجیاكانی گوڵبارانی كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسایان كرد له‌ شاری هه‌ولێر.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدیشدا سوپاسی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ده‌وڵه‌‌تی فه‌رنسا كرا بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی كه‌ له‌ گه‌لی كوردی كردووه‌ و ده‌یكات.
ڕێکخراوی دیداری ئاشتی نامەیەکی لە ڕێگەی قونسوڵی گشتی فەڕەنسا ئاراستەی ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای کرد بەمەبەستی بە ھاناوەچونی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و له‌ نامه‌كه‌دا باسی کوشت و بڕی سوپای تورکیاو تیرۆرستان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان كراوه‌.

زۆرترین خوێندراو