ئه‌مرۆ په‌رله‌مان پرسی كاره‌با و سوته‌مه‌نی تاوتوێده‌كات

10.12.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌م دانیشتنی ژماره‌ (9)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت  و دوو پڕۆژه‌ یاسا و پرسی كاره‌با تاوتوێ ده‌كرێن.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه ‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان- عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیازه‌ بڕیارى (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان)، ده‌كرێت.
دوێنێش سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستانی ئاگادار كرده‌وه‌،  كه‌ خاڵێكی تری بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌مه‌ 2019/12/10 زیاد كردووه‌، كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ قسه‌كردن و تاووتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان.