ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر پشوو ڕاگه‌یه‌نرا

13.01.2022
جەماوەر نیوز
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروستبووەوە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێریش دەڵێت، تاقیکردنەوەکانی رۆژی پێنجشەممە بۆ شەممە دواخران و دەوامی قوتابخانەکانیش کرایە پشوو.
شەوی رابردوو بارانێکی زۆر لە هەولێر باری و بەهۆیەوە لە گەڕەکەکانی تەیراوە، شۆڕش، نووسەران، گوڵان، عەنکاوە، بەحرکە، هەولێری نوێ و لە شەقامی 100 مەترییش ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە. 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە راگەیێنراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ "بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابییان و مامۆستایان بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ رۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکامان جگە لە حەوزی سۆران ئەنجام نەدرێن."




زۆرترین خوێندراو