جەماوەر نیوز
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2022 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه.
ڕێواز فائق،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (٣)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٢، تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
زیاتر له سێ مانگه په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌ر ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆنه‌بوه‌ته‌وه.