ناوی كۆشكی سپی له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟

28.09.2022
جەماوەر نیوز
کۆشکی سەرۆکایەتی لە هەر وڵاتێکدا ناوێکی هەیە، لە روسیا کرملین و لە فەرەنسا ئەلیزێ و لە ئەمەریکا کۆشکی سپی، بەڵام رەنگە زۆرێک ئەو پرسیارەیان لا دروست بووبێت بۆچی ناوی کۆشکی سپییە.
سەرەتا کۆشکی سپی رەنگی رەساسی بووە، بەڵام بەهۆی بوونی جەنگ و پشێوی لەو وڵاتە بەهۆی هێرشی بەریتانییەکان بۆ سەر ئەمەریکاو بەتایبەت ئەو کۆشکە، ئاگرێکی زۆری لێدەکەوێتەوە بەشێکی زۆر گر دەگرێت، بەجۆرێک رووکاری دەرەوەی کۆشک پێویستی بە نۆژەنکردنەوە دەبێت بەهۆی تێکچوونی رەنگی بۆیاخەکەی بەهۆی دووکەڵەوە.
کۆشکی سپی سەرەتا ناوی کۆشکی سەرۆک بووە، بەڵام دوای ئەوەی رووکاری دەرەوەی بە رەنگی سپی بۆیاخ دەکرێتەوە، بە کۆشکی سپی ناوبانگ دەردەکات.
لە ساڵی 1901 سەرۆکی ئەوکارتی ئەمەریکا "سیۆدۆر رۆزفێڵت" بەڕەسمی ناوی ئەو کۆشکە دەنێت کۆشکی سپی.
کۆشکی سپی لەلایەن ئەندازیارێکی ئیرلەندییەوە بەناوی جەیمس هۆبانەوە لە ساڵی 1792 دروستدەکرێت، دوای ئەوەی لە کێبڕکێیەکی گەورەدا وەک جوانترین دیزاین کارەکەی هەڵدەبژێردرێت.
یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا کە لەو کۆشکە دەستبەکاربووە جۆن ئادامز و هاوسەرەکەی بووە.

زۆرترین خوێندراو