نرخی به‌نزین داده‌به‌زێت

01.10.2022
جەماوەر نیوز

بەھمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی راگەیاند، ھەرسێ جۆری بەنزین (سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ ) بۆ ھەر لیترێکی ٥٠ دیناری دیکە لە نرخەکەی دادەبەزێت.
رونیشیکردەوە، نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر لە ١٤٠٠ دینارەوە دەبێتە ١٣٥٠ و موحەسەنیش لە ١٢٧٥ دینارەوە دەبێتە ١٢٢٥ و نۆرماڵیش دەبێتە ١٠٢٥ دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی بەنزین لە سلێمانی لە خوار نرخی بۆرسەوەیە و ئەگەر بەنزین لە دوبەی و ئێران و تورکیاوە ھاوردە بکرێت، نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت.

زۆرترین خوێندراو