ئاگاداری خوازیارانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ده‌كرێت

03.10.2022
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەری ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت،ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت تاقیكردنەوەی دەرەكی ئه‌نجامبده‌ن دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.
هەردی مەعروف، بەڕێوەبەری ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند لە پۆلی شەشی بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی دەبێت هەموو خوێندكارێك لە 02-10-2022 بۆ 02-11-2022 سەردانی قوتابخانەكەی بكات و مامەڵەی تاقیكردنەوەی دەرەكی پێشكەش بكات.
وتیشی بۆ پۆلی 12ی ئامادەییش لە 03-11-2022 بۆ 04-12-2022 مامەڵەی تاقیكردنەوەی دەرەكی پێشكەش دەكرێت.
هەردی مەعروف هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 19 ساڵ زیاترە ناتوانن بە رۆژ لە قۆناخی بنەڕەتی بخوێنن و دەبێت بچنە خوێندنی ئێواران یان تاقیكردنەوەی دەرەكی بكەن
بۆ قۆناغی ئامادەییش ئەو كوڕانەی لە 24 ساڵ زیاترن و ئەو كچانەشی لە 25 ساڵ زیاترن دەبێت،بچنە خوێندنی ئێواران یان تاقیكردنەوەی دەرەكی بكەن.

زۆرترین خوێندراو