جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، متمانە بە بەنگین رێکانی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق و نزار ئامێدی وەک وەزیری ژینگەی عێراق درا.
رۆژی پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردبوو، داوایكرد بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی له دانیشتنێكدا متمانه به كاندیدانی هه‌ردوو وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه ببه‌خشرێت.
له نووسراوه‌كه‌یدا، سوودانی، به‌نگین رێكانی بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و نزار ئامێدی، بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق كاندیدكردووه.
كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له 23 وه‌زیر پێكهاتووه.