جەماوەر نیوز
وابڕیاره سبه‌ی هه‌ینی 9ی كانونی یه‌كه‌می 2022 ، سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی نیوزی هه‌نگاریا بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی هه‌ینی 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، كاتالین نۆفاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌شیدا، سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و پرۆژه مرۆییانه به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه بە سەرپەرشتی پرۆگرامی یارمەتی هەنگاریا جێبەجێدەکرێن.
له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، كاتالین نۆفاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌نگاریا، به‌دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان داده‌نرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا.
كاتالین نۆفاك، له (10ـی ئایاری 2022) وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی ئه‌و وڵاته، به سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردرا و بوو به گه‌نجترین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كه 44 ساڵه.