جەماوەر نیوز
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) رایگه‌یاند، تا ئێستا سێ هه‌زار و 432 هاووڵاتی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ـی شوباتی 2023 سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه روو له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و تا ئێستا سێ هه‌زار و 432 هاووڵاتی له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 21 هه‌زار و 103 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئافاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا زیاتر له هه‌شت هه‌زار هاووڵاتی له توركیا و باكووری كوردستان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا رزگاركراون و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 74 وڵات ئاماده‌ییان خۆیان بۆ هاوكاریكردنی توركیا ده‌ربڕیوه و تا ئێستا كۆمه‌كی زۆرێك له وڵاتان گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، تا ئێستا 1621 هاووڵاتی سووری به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
روانگه‌ی سووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیان به زیاتر له 72 گوند، شاره‌دێ، شارۆچكه و پارێزگای سووریا گه‌یشتووه.
دوێنێ دووشه‌ممه (6ـی شوباتی 2023)، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.