رێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی دەرمان بڵاودەکرێته‌وه‌

30.03.2023
جەماوەر نیوز
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر توندوتۆڵترکردنی کوالێتی کۆنترۆڵ کردەوە و رایگەیاند، رێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی دەرمان و به‌ركارهێنانی بڵاودەکرێته‌وه‌.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئازاری 2023  سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ و لێپێچینەوە لە دەرمان توندوتۆڵتردەکەن.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یەکەمجارە کوالێتی کۆنترۆڵی جۆریی رێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی دەرمان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا تا دەگاتە دەستی نەخۆش بڵاودەکاتەوە.

زۆرترین خوێندراو