محەمەد حاجی مەحمود: ئیدانەی پەلاماری سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەین

18.09.2023
جەماوەر نیوز
ئیدانەی پەلاماری سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەین

ئەمڕۆ ۱۸ـی ئەیلولی ۲٠۲۳ جارێکی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە ئاکامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

ئەم هێرشە و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی!

بەداخەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کاولکارییەی بەگەل و خاکەکەمان دەکرێت کەڕ و کوێر و لاڵن.

داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین سنورێک بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابنێت.

روحی شەهیدان شادبێت، ئومێدی چاکبونەوەی بە پەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۳/۹/۱۸
گوڵەخانە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ