هەرکەس و لایەنێک لە سەر دیوار ڕیکلام و ژمارە تەلەفۆن بنووسێت دەستگیردەکرێت

04.12.2023
جەماوەر نیوز
سڕینەوەی ڕیکلام و نووسینی سەر دیوارەکان دەستی پێکرد، هەرکەس دووبارەی بکاتەوە ڕێکاری توندی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر

دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، لە کۆبوونەوەی 2023.11.22 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕاسپێردرا دەستبکەن بەسڕینەوەی هەموو ئەو ڕیکلام و نووسینانەی کە لەلایەن بەشێک لە خاوەنکار و کاسبکاران لەسەر دیوارى ماڵان و شوێنە گشتییەکان جۆری کار و ژمارە تەلەفۆنەکانیان نووسراوە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان دەست بەپاککردنەوەی ئەو شوێنانە کرا، کە جگە لەوەی دیاردەیەکی نادروست و ناجۆرە، سیمای شار و پایتەختیشی تێکداوە.

لەمەودوا هەرکەس و لایەنێک ئەو کارە دووبارە بکاتەوە و لە سەر دیوار ڕیکلام و جۆری کار و ژمارە تەلەفۆن بنووسێت، ڕێکاری توندی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر و کەسەکەش دەستگیردەکرێت.

پارێزگای هەولێر
2023.12.3

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ