عه‌لی هەژار و کاردۆ گەڵاڵی دوو کەسایەتی نیشنمانپەر و دوو گۆڕی وون
13.04.2019

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
‎ڕژێمی بەعس ، هێندە بەووردی بەشوێن شۆڕشگێرەکانی بزووتەوەی سۆسیالیسته‌وە بوو ، چون دەیزانی جموجۆڵ و چالاکیەکانی دەشتی هەلێرو ناوشارو بە شاری به‌غدادی پایتەختیشەوە لەژێر سەری ئەو بزووتنەوە سیاسیەدایە ، بۆیە هەرزوو دڵڕەقانە کەوتنە دەستگیرکردنی هەریەک لە تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری نیشمانی کوردستان ، عه‌لی هەژارو کاردۆ گەڵاڵی و بێ سەرو شوێنی کردن و تەرمەکەشیانی تەسلیم بە خانەوادەو کەس و کارەکانیان نەکردەوە ، لەترسی خۆپیشاندان و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی .
‎‎لەدوای نسکۆی شۆڕشی کورد کە بەپیلانێکی نێودوڵەتی و بە موبادەرەی سەدام حسین و شای ئێران و زەمینەخۆشکردنی پیلانەکە لەجەزائیر بەسەرپەرشتی هەواری بومدیان بوتفریقە ، پیلانی کۆتایهێنان بەشۆڕشی ئەوکاتەی کورد لە ساڵی 1974دا جێبەجێ کرا ، لەودەمەدا باڵی نائومێدی خۆی کێشابوو بەسەر خەڵکی کوردستاندا ، لە 4-5-1975 دا لەماڵی شێخ عزیزی شەمزینی بەسەرپەرشتی سەیدا ساڵح یوسفی و هاوڕێکانی لە ئێران ، بۆ هەستانەوەی باری نسکۆی گەلەکەمان و درێژه دان بەخەبات و تێکۆشان بیریو فکرەیەکی نوێ بۆ شۆڕش و تێکۆشان لەسەر دەستی سەیدا ساڵح یوسفی و هاوڕێکانی گەڵاڵە کراو کەوتنە کارو چالاکی و جموجۆڵی سیاسی و پێویستی گەڕانەوەی تێکۆشەرەکانی کورود بۆ ناو کوردستان و کارکردنی نهێنی و سیاسی بۆ گەیاندنی پەیامی تێکۆشان بە و فکرە نوێیەی بڕوایان پێی هێنابوو لە ڕێکخراوی بزووتنەوەی سوسیالیستی کوردستان دا ، بەجۆرێ ئەم ڕێکخراوە گەشەی کرد و کادری بەتواناو خاوەن ئەزمون کاری تێدا دەکرد لەدەرەوەو ناوەوە کادری باش و لێهاتوو کاری لە ڕێکخستنەکانی حزبی سوسیالیست دا کرد تا هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و پێشمەرگایەتی لەسنووری ناوچەی دەشتی هەولێر بەتایبەت و گورز وەشاندن لە پیاوانی ڕژێم ، ببوە سەدایەکی گەوره بۆ حزبی سوسیالیست و شۆڕشی گەلەکەمان ، لەو سەردەمەدا ڕژێم بۆ تۆڵە سه‌ندنەوە لە کادرو تێکۆشەرانی گەلەکەمان ، بەوردی کەوتە چاودێری ورد لەڕێگای دەزگا سیخوڕیەکانی و پیاوانی بەکرێگیراوی خۆیەوەو بۆ ئەو مەبەستەش کەوتە دەستگیرکردنی هەریەک لە عه‌لی هەژارو کاردۆ گەڵاڵی بەمەبەستی کپکردنی جموجۆڵ و چالاکیەکانی حزبی سوسیالیست لە سنورەکەدا و شەهیدکردنیان و تەسلیم نەکردنەوەی تەرمەکانیان بە خانەوادە و کەس و کارەکانیان ، عه‌لی هەژار لەناو شاردا جگە لەکاری ڕێکخراوەیی ئەرک و کارەکانی سەیدا ساڵح یوسفی یشی لەسەر شان بوو لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕوشنبیری و یاسایی کەسێکی بەتواناو شارەزابوو ، پەیوەندی سەیدا ساڵح یوسفی ڕابەرو دامەزرێنەری حزب و عه‌لی هەژار کە ناوە نھێنیەکەی( حسیب ) بوو بەهێزوبوو لەسەردەمی شۆڕسشی ئەیلولەوە وە کاردۆ گەڵاڵییش کە پەیوەندی بەهێزی بە شەهید عه‌لی هەژارەوە هەبوو لەناو شاردا سەرکردایەتی ڕێکخستنەکانیان دەکرد ناوە نهێنیەکەی (سوارە) بوو ، کاردۆ خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز بوو جێگای متمانەو خۆشەویستی هەڤاڵەکانی بوو لەناو شاردا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە ناردنە دەرەوەی کادرانی حزب بۆ ناو شۆڕش و پێشمەرگایەتی ، هەربۆیە دووژمنی بەعس بەدڕندانە ترین شێوە بەربوە دەستگیر کردنی دوو سەرکردە و تێکۆشەری گەورەی حزبی سوسیالیست و بێ سەرو شوێن کردنیان ، کاتی ڕاپەرینیش گۆڕی بەکۆمەڵ و چەندین کەسایەتی دیاری گەلەکەمان هەر بە پەنهانی مایەوە ، بەڵام ئەمڕۆ یادی شەهید کردنی هەردوو سەرکردەی حزبی سوسیالیست عه‌لی هەژارو کاردۆ گەڵاڵی لەکوردستانی ئازاد دەکرێتەوە تاوانباران و ئەنجامدەرانی شه‌هید عه‌لی هەژار و کاردۆ گەڵاڵی زۆریان لەسێدارە دراونەتەوە و تەفروتونا کراون ئەوانەشی سیخۆڕیان بەسەر ئەم شەهیدانەوە کرد کە ببوونە چقڵی چاویان ئێستاکە کەوتونەتونەتە بەر پەندی زەمانەو ڕسوابوون ، شەهیدانیش عەلی هەژارو کاردۆ گەڵاڵی و هاوڕێکانیشیان بوو بە سمبوولی نەتەوەو نیشتمانی کوردستان و حزبی سوسیالیست و خۆیان و بنەماڵە و هاوسەنگەرەکانیان سەربەرزو سەرفرازن. 
‎‎هەزاران خوێندکار و تێکۆشەر لە ڕیزی حزبەکەیان حزبی سوسیایست درێژە بە ڕێبازەکەیان دەدەن هەزار درود لەگیانی پاکیان لەگۆڕی نادیاریان ، سڵاو بۆ نەمریان .

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو