ماندێلابن نەك مۆگابی
06.09.2019

د.سه‌نگه‌ر سه‌یدقادر

خەڵكی زیمبابۆی داوا دەكەن ڕۆبەرت مۆگابی سەرۆكی پێشوو لە زیمبابۆی بەخاك نەسپێردرێ كە ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی سەنگافورە كۆچی دوایكرد
موگابی لە ساڵانەی حەفتای سەدەی ڕابردوودا سەركردایەتی شۆڕی ئازادیخوازی زیمبابۆییەكانی كرد دژی بەریتانیا و ساڵی ١٩٨٠ سەربەخۆی تەواوییان ڕاگەیاند و مۆگابی بوو بە پاڵەوانی ڕزگاركەر و ماوەی ٣٧ ساڵ (١٩٨٠-٢٠١٧) سەرۆكایە زیمبابۆی كرد بە ئاگر و ئاسن، لەساڵی ٢٠١٧ بە هۆی خۆپیشاندانەكانەوە لەدەسەڵات دورخرایەوە
لەماوەی حكومی مۆگابیدا زیاتر لە ٧٠ هەزار هاوڵاتی كوژران و زیمبابۆی بوو بە یەكێك لە هەژارترین وڵاتانی جیهان بەڵام خۆی یەكێك بوو لە دەوڵەمەندترین كەسایەتیەكانی ئەفەریقا
ئەمڕۆش دوای مردنی داوا دەكرێت لە زیمبابۆی بەخاك نەسپێردرێت، ئەو پاڵەوانە نەتەوەییە بەهۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەوە لە سمبولێكی نیشتیمانیەوە بوو بە كەسێكی بێزاراوی وڵات نیشتمانەكەی
هەرلە ئەفەریقا نیڵسۆن ماندیلا وەك مۆگابی شۆڕشی كرد بەڵام دوای ئەوەی گەشتە دەسەڵات سیستەمی دیموكراسی لە ئەفەریقای باشور چەسپاند و وڵاتەكەی ئاوەدانكردەوە و دەستبەرداری دەسەڵات بوو
ماندیلا نەك هەر بچوك نەبویەوە بەڵكوو بوو بەسمبولێكی جیهانی كە نەوە دوای نەوەی تەواوی جیهان شانازی پێوە بكەن، ئەمە نمونەی دەسەڵاتی باش و خراپ و سەركردە و بێكردەیە، كەمێژوو هەندێكیان شەرمەزار و هەندێكی دیكەیان شكۆمەند دەكات.
ئێوە با شكۆمەندەكان بن، سامان و ڤێلا و كۆشك مێژووتان جوان ناكات ئەوەی ئێوە بە نەمری دەهێڵێتەوە ئەوەیە چیتان بۆ گەڵ كردوە و چۆن وڵاتان خستوتە سەر سكەی دیموكراسی و ئابوری و پەروەردەیەكی باش، با یادگار و وێنەكی جوانی مێژووی ئەم نەتەوەیە بن وەك قازی شانازیتان پێوەبكەین


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو