ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
عومه‌ر غوڵامی
ئاو ئێستا له جیهان به زێڕی سپی ناو ده‌برێت، هه‌ندێك
له وڵاتان وه‌ك چه‌ك به‌كاریده‌هێنن، پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش چه‌كی ئاو به‌رامبه‌ر
نه‌یاره‌كانی به كاربهێنێت، له كاتێكدا به‌غدا به‌رده‌وام فشاری به‌رامبه‌ر به
هه‌رێم به‌كارده‌هێنێت،بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه هه‌رێمیش په‌رچه كرداری هه‌بێت وه‌ك
به‌رگریكردن له خۆی كارتی ئاو به‌رامبه‌ر به به‌غدا به‌كار بهێنێت.
ڕه‌نگه به‌كارهێنانی
ئه‌و كارته‌ی كورد ئاشتی بسازێنێت له بری ناكۆكی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ڕێكه‌وتنی
كۆنكرێتی بهێنێته ئاراوه.
سه‌رچاوه‌ی ئاوی هه‌رێم خۆرسكانه‌یه و پێكهاتووه له (باران
و به‌فر و ئاوی سه‌ر زه‌وی و ئاوی ژێر زه‌وی) له ئێستادا سامانی سروشتی ئاو به‌به‌هایه
بۆ هه‌رێم و ده‌بێت كاریگه‌رانه به‌كاربهێنرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌غداد.
تائێستا هه‌رێم یه‌ك جار كارتی ئاوی به‌كارهێناوه له
به‌رامبه‌ر به‌غدا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وه‌ك كاك محه‌مه‌د
حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی بۆ كردووه له سه‌ر داوای مام جه‌لال ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان
و دوكان له‌به‌رامبه‌ر به‌غداد گیراوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌دا حكومه‌تی به‌عسی
هێنایه سه‌رخت بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵام له ئێستادا واده‌ی دووباره
به‌كارهێنانه‌وه‌ی كارتی ئاو به‌رامبه‌ر به‌غداد هاتووه، گه‌ر به‌رده‌وام بێت له
جینۆسایدكردنی ئابووری هه‌رێم.
گه‌ر ترسه‌كه بێته سه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی له گرتنه‌وه‌ی
ئاو له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ئه‌وه پرسێكی ناوخۆی عێراقه، محاڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم هه‌بێت، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا عێراق
كرده‌ی نامرۆڤانه‌ی ئه‌نجامداوه به‌رامبه‌ر به كورد وه‌ك پرسێكی ناوخۆی لێیان
ڕوانیوه و ده‌ست تێوه‌ردانیان نه‌كردووه وه‌ك پێویست.
گه‌ر له ده‌ستووری عێراقیش بڕوانرێت سه‌باره‌ت به‌و ئاوانه‌ی كه‌وتونه‌ته
ناوخۆی عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاوانه‌ی له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندایه وه‌ك به‌نداوه‌كان،
به‌پێی مادده‌ی 114ی ده‌ستووری عێراقی سیاسه‌تی به‌كارهێنان و به‌گه‌ڕخستنیان له
ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، دواجار حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور
و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی، ده‌توانێت وه‌كو كارتی فشار له
به‌رامبه‌ر به‌غدا بیگرێته‌به‌ر.
گه‌ر ترسه‌كه بكه‌وێته
سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ئاو وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر به هه‌رێم به كارده‌هێنێت،
ئه‌وا هه‌رێمیش ئه‌و كارته‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر دۆسته‌كانی ئێران له باشوور و
ناوه‌ڕاستی عێراق به‌كاربێهێنێت.
گه‌ر واقیعیانه ته‌ماشا
بكه‌ین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌وه ناخوازێت فشار له هه‌رێم
بكات، ڕه‌نگه ئه‌و كات ئێران وه‌ك لایه‌نی سێهه‌م بێته نێوه‌ندگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران به‌رژەوه‌ندی ئابووری و
بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ساڵانه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ
هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 5 ملیار دۆلاره .
هه‌رێم بازاڕێكی گرنگی ئێرانه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌پێی
ئاماره‌كان زیاتر له 500 كۆمپانیای جۆراوجۆری ئێرانی له كوردستان به فه‌رمی
تۆمار كراون، بۆیه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان كاره‌ته‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت له‌به‌رامبه‌ر
به ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وت و نیشاندانی هێزی به‌رامبه‌ر به به‌غدا.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052