ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سۆران حەسەن
له‌کاتێکدا کورد له کوردستانى باشوردا شۆڕشه‌که‌ى توشى داڕمان و هه‌ره‌س هاتبوو به‌ده‌ستى دوژمنه‌کانى، کۆمه‌ڵێک خۆنه‌ویست و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌م گه‌له چاکى مه‌ردایه‌تییان کرد به‌لادا و بههێزێکى که‌م و چه‌ند چه‌کێکى ژه‌نگاوی، بەڵام بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە چونه ژێر باری به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌و مێژوویى ئه‌ویش جۆشدانەوەی شۆڕش و ناردنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بوو بۆ چیاکانى کوردستان.
دروستبوونه‌وه‌ى شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى له‌وه‌ها کاتێکدا زه‌روره‌تێکى مێژوویى بوو، چونکه دووژمن واى هه‌ست ئه‌کرد که کورد و شۆڕشه‌که‌ى بۆ هه‌تایه کۆتایى پێهاتووه.
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به سهبرێکى زۆر و وورهیهکى به‌رزه‌وه شانى دایه به‌ر بارى کهوتویى میلله‌ته‌که‌مان و کاروانى خه‌باتى شۆڕشگێڕانه‌ى خۆى خستە ڕێ، که له مێژوویى پڕ سه‌روه‌رى خۆیدا چه‌ندین هه‌وراز و نشێوى بڕیوه‌و باشترین لهڕۆڵهکانى خۆى کردۆته قوربانى خاکى پیرۆزى کوردستان که 16 شه‌هیدى سه‌رکرده‌و زیاتر له 4500 پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه‌ته کوردستان.
ئەو حزبە هه‌ر له‌ساتى دامه‌زراندن و له‌دایک بونییه‌وه تا ئه‌مڕۆ توانیویه‌تى زۆربه‌ى پێکهاته‌کانى کوردستان به‌جیاوازى ئاین و ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌وه له ده‌ورى خۆى کۆبکاته‌وه به ئامانجى گه‌یشتن به ده‌سته‌به‌ر کردنى مافى ڕه‌واى گه‌له‌که‌مان له به‌دى هێنانى مافى مرۆڤ و مافى چاره‌ى خۆنوسین و فه‌راهه‌مکردنى ژیانێکى ئارام و ئاسوده بۆ گشت تاکێکى ئه‌م هه‌رێمه.
مانەوەو درێژەپێدانی 44 ساڵ بە خەباتی شاخ و مەدەنیانەی حزبى سۆسیالیست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کارامه‌یى و شاره‌زایى و ژیرى سه‌رکرده‌کانى کۆن و نوێ ى ئه‌و حزبه به‌تایبه‌ت ڕۆڵى به‌رچاوو کاریگه‌رى پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌ى ماندونه‌ناسى گه‌لى کورد کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، کە به‌ڕێزیان هه‌میشه له‌شاخ وره‌و پێشه‌نگى سه‌روه‌رى و قارهمانێتییهکانى شۆڕش و پێشمەرگە بوون و لەشاریشدا ئەندازیاری ئاشتی و سەقامگیری بوون.
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به که‌سایه‌تییه‌کى سه‌ربازى و سیاسى و دیبلۆماسى ناسراوه‌و ڕۆڵى ئاشتیخوازانه‌ى خۆى به‌ردوام گێڕاوه بۆ چاره‌سه‌رى گرفت و کێشه ناوخۆییه‌کان ، کە به‌شاهیدى دۆست و دوژمن که‌سایه‌تییه‌کى کاریگه‌ر بوه له‌هه‌ر بابه‌تێک ده‌ستى بۆ بردبێت، له ناوخۆشدا بەردەوام هەوڵەکانی بۆ خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکاندا بووە بەبێ جیاوازی.
حزبى سۆسیالیست له‌مێژووى ته‌مه‌نى 44 ساڵەی خۆیدا شه‌ش کۆنگره‌و پلینیۆمێکى به‌ستوه به‌مه‌به‌ستى خۆ ڕێکخستنه‌وه‌و ئاماده‌سازى بۆ قۆناغه جیاوازه‌کانى خه‌باتى ڕه‌واى گه‌له‌که‌مان و به‌رده‌وام به هێزو گوڕێکى نوێ وه ڕوبه‌ڕووى ئه‌و پلانانه بوه‌ته‌وه که دژ به گه‌لى کوردستان داڕێژراون و له پاش ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ى گه‌له‌که‌مان و دروستبوونى په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سیستمی دیموکراسی بە باشترین ڕێگا زانیوە بۆ دەستاو دەستکردنی دەسەڵات و جه‌ریئانه به‌شدارى سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانى کردوه سه‌ره‌ڕاى سه‌رنج و تێبینى له جۆر‌و چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌کان هه‌ر پشتگیرى و پشتیوانى خۆى بۆ سه‌رکه‌وتنى ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان دووپات کردۆته‌وه‌و هه‌رچی یه‌کى پێکرا بێت درێغى نه‌کردووه ، چونکە هەمیشە حوکمڕانییەکی خراپی کوردی لەباشترین حوکمڕانی بێگانە پێباشتر بووە.
لەم کاتەشدا کە بەرەو یادی حزبی سۆسیالیست هەنگاو دەنێین هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا گوزەر دەکات و چەندین گرفت لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراقیش سەری هەڵداوەو قەیرانی دارایش دووبارە یەخەی خەڵکی کوردستانی گرتۆتەوە، بۆیە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکان لەهەموو کات زیاتر یەک دەست و یەک بڕوابن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان کە هەندێکی لەدەست کورد خۆیەتی چارەسەریان بکات.
به گرنگى ده‌زانم حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئەم یادە بکاتە وێستگەیەک بۆ بەخۆدا چونەوەو ڕەخساندنی زهمینهیەکی باشتر به ئاراسته‌ى فراوانبوونى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆى و سه‌رکه‌وتنى زیاتر له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوودا.
له یادى 44 ساڵه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دا به‌ڕه‌واى ده‌زانم پیرۆزبایى له یه‌ک به‌یه‌کى هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامان و که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و دۆست و لایه‌نگرانى حزب بکه‌م و هه‌موان سه‌ربه‌رزین به ڕابردوو ئێستامانه‌وه ، کە کار بۆ داهاتوویه‌کى ڕوناکتر ده‌که‌ین .
8/8 پیرۆزبێت لەگشت سۆسیالیستەکان و دڵسۆزانی خاک و نەتەوەی کورد.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052