کاتى سه‌ربه‌خۆى کوردستانه‌

2/9/2016 7:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
عومه‌ر غوڵامى


مافى چاره‌ى خۆنوسین: به‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌ى (گه‌ل ) و (نیشتیمان) مسه‌وگه‌ر ده‌بێت ته‌واوى شه‌رعیه‌ت و یاسا و عورفه‌ ئاسمانى و زه‌مینینییه‌کان دانى پێدا ده‌نێن و بڕیارى ده‌ده‌ن.
مافى چاره‌ى خۆنوسین: که‌ گوزارشته‌ له‌ سه‌ربه‌ستى و ئازادى به‌ ئیراده‌ و خواستى خۆ ژیان له‌ قه‌واره‌ى ده‌سه‌ڵاتێکى سیاسیدا.

داواکردنى مافى چارنوس:
حق تقریر المصیر ئه‌م زاراوه‌یه‌ زاراوه‌یه‌کى یاسایى نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان  و زۆربه‌ى زۆرى وڵاتانى دوونیا دانپێدانراوه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ ( مافى گه‌ل یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنى ئازادانه‌ى جۆرى حکوم و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى تایبه‌ت به‌ خۆى و ڕێکخستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسى و ئابوورى و ڕۆشنبیرییه‌کانى).
ئه‌م ناوه‌خنه‌ و به‌وه‌شتى لێى ده‌که‌وێته‌وه‌، پێچه‌وانه‌ى هیچ ئاین و ئایدۆلۆژیا و نه‌ته‌وه‌ و لایه‌نێکى تر نییه‌.له‌ دژى هیچ که‌س ئاراسته‌ نه‌کراوه‌.
داخوازى ( لێمان گه‌ڕێن با له‌سه‌ر خاکى خۆمان به‌ ئاسوده‌ بژین، کیان و که‌رامه‌تمان هه‌بێت).

بوون و به‌ ده‌ستهێنانى ( مافى چاره‌ى خۆنوسین و ئازادى ئیراده‌ى ژیان ) زه‌روره‌تى ژیانى هه‌موو لایه‌که‌ و خێر و خۆشى و سه‌ربه‌رزى هه‌موو لاه‌یه‌کدایه‌ بێ جیاوازى مه‌رامى سیاسى و حزب و مه‌زهه‌ب .

له‌ ئێستاشدا کورد داواى ڕاپرسى ده‌کات  بۆ جیا بوونه‌وه‌ له‌ عێراق و کاتى ئه‌و ڕااپرسییه‌ هاتووه‌ بۆ کورد و بۆ جیا بوونه‌وه‌ له‌ عێراق، چونکه‌ حکومه‌تى عێراق هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌کى دارایى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ناکات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ هه‌ندێک بڕیار دژایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و پێشمه‌رگه‌ سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ تۆمار ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر چه‌ته‌کانى داعش به‌رپرسانى عێراق باس له‌ ڕۆڵى سه‌رکه‌وتنه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ناکه‌ن له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ پێى ده‌ستوورى عێراق پێشمه‌رگه‌ به‌شێکه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ى به‌رگرى عێراق، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ هیچ موچه‌یه‌کیان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ سه‌رف ناکرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوودجه‌ى ته‌واوى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه‌ بڕاوه‌، له‌ ئێستادا هیچ بیانوێک نه‌ماوه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ چوار چێوه‌ى عێراقدا بمێنیته‌وه‌، چونکه‌ له‌ له‌کاتى داڕه‌شتنى ڕێکه‌وتن نامه‌ى ساکیس بیکۆشدا له‌ ساڵى 1916بێ ڕه‌زامه‌ندى کورد خاکى کوردستان لکێنرا به‌ ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه‌ و پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى عێراق به‌ ڕه‌زامه‌ندى پێکهاته‌کانى عێراق دروست نه‌کراوه‌ و له‌ ئێستاشدا گه‌لانى عێراق له‌وه‌ تێگه‌شتوون ناتوانن له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا بمێنننه‌وه‌ و له‌ واقعیشدا ئیسَتا عێراق یه‌ک پارچه‌ى له‌ ده‌ست داوه‌ و به‌شێک له‌ خاکه‌که‌ى به‌ ده‌ست چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ و به‌شێکى تر خاکى هه‌رێمى کوردستان و له‌ ده‌ست کوردا و به‌شه‌که‌ى ترى له‌ ده‌ست حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بادیدایه‌ .

ئیتر هیچ بیانوێک نه‌ماوه‌ بۆ مانه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى عێراق ، ئه‌که‌رى به‌رپرسانى کورد له‌ ئێستادا ده‌بێت به‌ ڕۆڵى خۆیان هه‌ستن و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان تێبگه‌یه‌نن و داواکارییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و جیگایانه‌ى که‌ کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ده‌نگ داواکارییه‌ ڕه‌واکانى کورده‌وه‌ بێن و هه‌رێمى کوردستان بگات به‌ مافه‌ ڕه‌واکانى خۆى.

 ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت ده‌بێت کوردیش به‌شێک بێت له‌و گۆڕانکاریه‌ گه‌وره‌دا و نابێت ئه‌و کارته‌ گرنگه‌ له‌ ده‌ست کورد بچێت و کورد بتوانێت ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ى که‌ هه‌یه‌تى له‌ ناوچه‌که‌دا وه‌ک کارتێکى گرنگ به‌ کارى بهێنێت .

هه‌رێمى کوردستانیش گه‌شتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ى بێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ و سیسته‌م و حزب و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه‌ . هه‌روه‌ها هه‌رێمى کوردستان داواى جیا بونه‌وه‌ى ئاشتیانه‌ ده‌کات له‌ عێراق و ئه‌و مافه‌ش ڕه‌وایه‌. 

ئه‌و گه‌له‌ى به‌ شێوه‌ى ئاشتیانه‌ داواى پیاده‌ کردنى مافى چاره‌نوس ده‌کات ده‌بێت له‌ ئاستێکى گونجاوى هۆشیارى سیاسى و پێشکه‌وتندا بێت و خاوه‌نى دامه‌زراوه‌ شارستانیه‌کانى وه‌ک ( حزبى سیاسى و سه‌ندیکاو ڕێکخراوى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و میدیاى ئازاد) بێت .

به‌ پێى یاساى گشتى نێو ده‌وڵه‌تى ئه‌و گه‌له‌ى ڕێگه‌ى لێبگیرێت به‌ شێوزاى ئاشتیانه‌ به‌ مافى چاره‌نوس بگات، مافى خۆیه‌تى په‌نا بۆ شۆڕش و خه‌باتى چه‌کدارى ببات.

گه‌لى کورد بۆ ڕزگار بوون و سه‌ربه‌خۆى شۆڕشى چه‌کدارى و ئاشتیانه‌ى ئه‌نجام داوه‌ تا بگاته‌ خه‌ونه‌ له‌ میژینه‌که‌ى که‌ ئه‌ویش ده‌وڵه‌ته‌.

ئێستاش کاتى بڕیاردانیه‌تى و پێویسته‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بکرێته‌ سه‌نته‌ر بۆ گه‌ یاندنى په‌یامى کورد بۆ گه‌شتن به‌ سه‌ربه‌خۆى و ئه‌و پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌ت بوون و ڕیفرامدۆمه‌ به‌رده‌وامى پیبدرێت و هه‌وڵى جدى بدرێت له‌ ئاینده‌یه‌کى زۆر نزیکدا بهێنرێته‌ دى و ته‌واوى کارته‌ دیبلۆماسى و ئابوورى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان بخریته‌ کار بۆ سه‌ربه‌خۆى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو