ئه‌مه‌بوو به‌رهه‌مى گوفتار له‌ جێگه‌یى کردار ؟!...

10/4/2016 4:02:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 هه‌ردى لۆته‌رى


کار به‌ده‌سته‌ سیاسیه‌کانى باشورى کوردستان بوونه‌ته‌ نوسه‌ر و وتاربیژێکى زۆر سه‌رکه‌وتوو  بۆ خامۆش کردن و گه‌وجاندن و ده‌نگى ناڕه‌زاى خه‌ڵکى و چین و توێژه‌ جیاوازه‌کان ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا ئه‌وانى پێ ده‌ناسرێته‌وه‌ ته‌نها گوفتارى هاوسۆزى هاوخه‌مى ده‌زانن و وه‌ک تاکه‌ چه‌کی به‌ر ده‌ستیان به‌کارى ده‌هێنن  له‌ بڕیاردان و  پرسه‌ هه‌ستیار و چاره‌ نووس سازه‌کانیش دا وه‌ک گشت ڕۆشنبیران ده‌رده‌که‌ون وا نیشان ده‌ده‌ن که‌ خه‌م خۆرن و له‌ هه‌وڵى گه‌ورو ئومێد به‌خش دان ، به‌ خه‌یاڵى خۆیان قسه‌کردنى ئه‌مان چاره‌سه‌رکردنى پرسه‌ هه‌ستاره‌کانى ڕۆژه‌ و تواندنه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌کى په‌یوه‌ندى سیاسى نێوانیانه‌ که‌ له‌ خراپترین ئاست دایه‌ ، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌رپرسانى گشت پارته‌ سیاسه‌کانى باشور که‌م تازۆر و به‌قه‌د قه‌باره‌ى خۆیان به‌رپرسیاریه‌تیان پێ ده‌بڕێت له‌ و قه‌یرانه‌ى که‌ هاونیشتمانیانى تێکه‌وتووه‌ . ئه‌و وتاربێژانه‌ى که‌ له‌ ئێستادا بوونه‌ته‌ پاڵه‌وانى سه‌ر شاشه‌کان ده‌بێ تێ بگه‌ى له‌وه‌ى که‌ خۆیانن بوێرنین له‌ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ که‌ڵه‌که‌بووانه‌ى که‌وا یه‌خه‌ى خه‌ڵکى کوردستانى گرتووه‌ ، ئه‌وه‌ ئه‌وانن که‌وا دۆزه‌خێکیان له‌ تێکچوونى په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى کردۆته‌ خه‌ڵاتى ئه‌م پارچه‌ى نیشتمان .

 ئه‌گه‌ر هاتباو له‌ بوارى کردارى دا به‌ڵێن و وته‌کانتان جێ به‌جێ بکردایه‌ ڕۆژمان به‌م ڕۆژگاره‌ى ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشت که‌ به‌حکومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدادتان ده‌وت دواکه‌وتووه‌ و ده‌بَیت چاو له‌ هه‌رێم بکات وه‌ هه‌رێم له‌ ڕۆژهه‌ڵات دا بۆ ته‌ خاڵى ده‌ستپێک و پێشکه‌وتوو له‌ دێموکراسى ، به‌ڵام گوفتار و گوتارتان تا کۆێ بڕى کرد وه‌ ڕووى ڕاستى  ده‌رکه‌وت  که‌ چه‌ند به‌ره‌و دواوه‌ هه‌نگامان ناوه‌ له‌ بوارى و ئابوورى و سیاسى ، به‌م نه‌فه‌سه‌ى خۆخۆرى و خۆ بچوک کردنه‌وه‌ تا دێت ئامانجه‌کانى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یمان بچوک تر ده‌بنه‌وه‌ که‌ به‌جۆرێک لێ ى وردبینه‌وه‌  له‌ ئێستادا خه‌ڵکى به‌ش مه‌ینه‌تى کوردستان جگه‌ له‌ خه‌مى بژێوى و په‌یدا کردنى نان هیچى ترى ناوێت .

 ئێوه‌ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى کار به‌ده‌ستن پرسیارتان له‌ خۆتان کردووه‌ کێ ئه‌م ڕۆژه‌ى هێنایه‌ بوون ؟،کاتێک هاوڵاتیان ده‌ست له‌ سه‌ر سنگ ڕووه‌و سندوقى ده‌نگدان ئێوه‌یان کرد به‌ به‌رپرسیار بۆ ئه‌وه‌بوو که‌ برسى بن و هیلاکى تێکچوونى په‌یوه‌ندى سیاسى نێوانتان بێت ؟ نه‌خێر خه‌ڵکى ئه‌م نیشتمانه‌هه‌میشه‌  چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه‌ کردارتان به‌رهه‌مى زۆربێت نه‌ک گوفتارتان هێنده‌ زۆر بێت که‌ متمانه‌تان له‌لاى هاونیشتمانیان نه‌مێنێت.به‌و سیاسه‌ته‌ى که‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستان داوه‌تێ هه‌ستى نه‌ته‌وه‌ى خۆشه‌ویستى خاک و متمانه‌تان به‌ جارێک کاڵکردۆته‌وه‌ که‌ زۆرێک له‌ خه‌ڵکى ئاوات به‌ چوونه‌ده‌ره‌و له‌م هه‌رێمه‌ بخوازن و  داواى عه‌ره‌بێک بکه‌ن که‌ بێت و سه‌رکردایه‌تیان بکات وگوزه‌رانى  ژیانیان بگۆڕێت .


زۆرترین خوێندراو