شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رى ئاڵووگۆڕ

4/24/2014 5:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
ئاشتى گه‌رمیانى 

له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ ڕۆژى کۆتاییدا زۆر ڕه‌نگ دانه‌وه‌ى جیاواز ڕوو ده‌دات له‌ نێو پارته‌ کوردییه‌کانى باشوورى کوردستاندا به‌تایبه‌ت کۆبونه‌وه‌ى ناکۆکى یه‌ سیاسى یه‌کانى ئه‌م ساڵانه‌ى دواى نێوان  پارته‌ ده‌سه‌لات داره‌کان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ که‌ ئێستا خۆیان به‌ حوکمڕانى کوردستان ده‌زانن ، بێ ئه‌وه‌ى ئاوێ‌ له‌ ڕابردوو وه‌ له‌ مێژووى کوردستان بده‌نه‌وه‌ که‌ حزب و پارتى تریش هاوبه‌شى یه‌کتر بوون له‌ ئازادى کوردستان وه‌ عێراق به‌ گشتى وه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ى ڕزگارى خوازى میلله‌تى کوردا ،پارته‌کانى تریش ڕۆڵ و کاریگه‌رى گرنگیان هه‌بووه‌ بۆ ئازادى وئاشتى له‌ کوردستاندا.

حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان  نمونه‌یه‌که‌ له‌و حزبانه‌ى له‌ ساڵانى سه‌ره‌تایى نه‌وه‌ته‌کاندا خاوه‌ن پێگه‌و جه‌ماوه‌رێکى زۆر بوو وه‌ ده‌نگ ده‌رێکى زۆرى هه‌بوو وه‌ خاوه‌ن مێژووى یه‌کى پێ‌ له‌ سه‌روه‌رى یه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ پێ ى ده‌وترێت حزبى شه‌هیدان وه‌ هه‌ر به‌و حزبه‌ ناسراوه‌، به‌ڵام له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا یان من بڵێم له‌ پاش ئه‌وه‌ى که‌ حزبى ده‌سه‌لات داره‌کان خه‌ڵکیان میلله‌تیان به‌ پاره‌ى خۆیان ڕا کێشا به‌لاى خۆیاندا وه‌ دامه‌زراندن و په‌نجا به‌ په‌نجا و ه‌ دارایى ووڵاتیان بۆ خۆیان کرده‌ بنه‌ماى دروست کردنى خه‌ڵک و پارته‌ چه‌په‌کانیشیان وه‌لا نا ، وه‌ هه‌وڵێ دژایه‌تى وه‌ بچووک کردنه‌وه‌یان دا ، له‌کاتێکدا ده‌یان توانى ووڵات به‌ره‌و دام و ده‌زگایى ببه‌ن ، ئێستا ڕێژه‌ى ده‌نگ دان بۆته‌ پێوه‌ر ، له‌کاتێکدا گه‌مارۆى ئابووریان دروست کرد له‌سه‌ر ئه‌و پارتانه‌ ، هه‌یکه‌لى ڕێژه‌ى ده‌نگیان کردۆته‌ پێوه‌ر وه‌ پارتى بچووک بوون به‌ میوان له‌م ده‌سه‌لاته‌دا ، ئێستاش دواى ئه‌و کرژو ئاڵۆزى یه‌ له‌سه‌ر کورسى و ده‌سه‌لات شه‌ڕه‌ زمانه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر عه‌یبه‌ نه‌بوایه‌ ده‌بوه‌ شه‌ڕه‌ باره‌گا ؟ دیسان عه‌یب نه‌بوایه‌ ده‌بوه‌ شه‌ڕه‌ ژن و  منداڵ و بیرۆکه‌ى شه‌رێکى خراپیان داڕشتوه‌ که‌ ئێستا ڕه‌نگ دانه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ باکوورى کوردستان وه‌ ڕۆژئاواى کوردستان وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان .

دیارده‌ى هه‌ندێک که‌س به‌ پله‌و کورسى و عاباوه‌ ده‌چنه‌ ناو لایه‌کى تر وه‌ هه‌ندێکى تر به‌ مێزه‌رو به‌رماڵه‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو لایه‌نێکى تر ، ئه‌ندام و سه‌رکردایه‌تى و پێشمه‌رگه‌ش ده‌چنه‌ ناو لایه‌نێکى تر ، بۆ پاره‌و ده‌ستکه‌وت بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى ، کاندید کردنى پایاوانى سیاسى وه‌ شۆرشگێڕه‌کانى چیا بچووک بوه‌وه‌ بۆ  حزبییه‌کان و دواتر بۆ مامۆستایانى زانکۆ وه‌ پسپۆڕه‌کان وه‌ دواتر بۆ گه‌نج و خاوه‌ن شه‌هاده‌ داره‌کان وه‌ دواتر بۆ هونه‌رمه‌نده‌کان و دواتریش ده‌بێته‌ بزنزمانه‌کان ! دیارده‌ى ئه‌م کاره‌ساتانه‌ نا ئه‌ندازه‌یى حزب و دام و ده‌زگایى پێوه‌ دیاره‌ ، ئاقارى ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ش بڕینى نانى هه‌ژاره‌ ، وه‌ دواکه‌وتنى پرۆسه‌ى بنه‌ماى پێشکه‌وتنى بارى کۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵکه‌.

شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رى ئاڵوگۆێ‌ .... واى لێ دێت که‌س لێ ى تێ ناگات وه‌ چاو ته‌رکیز ناکات به‌وه‌ى که‌ کێ ده‌ڕوات و کێ دێت وه‌ چى له‌ بابه‌ته‌کان ده‌گۆڕێت ؟ بێگومان هیچ ناگۆڕێت ته‌نها سوود بۆ ئه‌و لایه‌نه‌یه‌ ته‌نوورى ئاگرى جۆش دانى حزبه‌که‌ى پێ گه‌رم بکات.


زۆرترین خوێندراو