ئیبراهیم تاتڵه‌س بارى ته‌ندروستى تێکده‌چێت

1/8/2016 11:50:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتڵیسه‌س دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى ده‌رمانێکى ئازارشکێنه‌وه‌ بارى ته‌ندروستى تێکچوو، له‌ئیزمیر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کرا. له‌پاش چاره‌سه‌رکردن هێنرایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌. 

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستکه‌وتوون، تاتڵیسه‌س له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س له‌ ئیزمیر حه‌بێکى ئازارشکێن ده‌خوات، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ک بارى ته‌ندروستى تێکده‌چێت و ده‌برێته‌ به‌شى فریاکه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت. له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ چاره‌سه‌رى پزیشکى وه‌رده‌گرێت و له‌سه‌ر خواستى خۆى ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌. 

دکتۆرى شاره‌زا له‌ نه‌خۆشییه‌کانى دڵ سامه‌ت ئویار که‌ سه‌رپه‌رشتى چاره‌سه‌رکردنى تاتڵیسه‌سى ده‌کرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌و ئازارشکێنه‌ى تاتڵیسه‌س به‌هۆى ئێشى سه‌رییه‌وه‌ وه‌ریگرتبوو، بووه‌ته‌ هۆى درووستبوونى هه‌ستاریى له‌له‌شیدا به‌رامبه‌ر حه‌به‌که‌.

دکتۆر ئویار گوتیشی: ''تاتڵیسه‌س له‌کاتى چاوه‌ڕوانیدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى هیلاکى رۆژانه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئازارێک له‌ سه‌ریدا ده‌کات، حه‌بێکى ئازارشکێن ده‌خوات. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تووشى ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی، ئاوساوى له‌ له‌ش، چاو و لێوه‌کانیدا درووست ده‌بێت و ده‌نگى ده‌گیرێت، دواتر ده‌هێنرێته‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ى ئێمه‌''.



سه‌رچاوه‌ : ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو