به‌ڤیدیۆ ... ریال مه‌درید کلاسیکۆی برده‌وه‌

10/26/2014 1:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ یاریى کلاسیکۆى ئیسپانیا به‌ئاماده‌بوونى 85 هه‌زار هانده‌ر، له‌نێو یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ هه‌ردوو یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ڕووبه‌ڕووى یه‌کتر بوونه‌وه‌.

ئه‌نجامى یاریه‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتنى ریال مه‌درید به‌تۆمارکردنى سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک توانى کلاسیکۆ بباته‌وه‌.

گۆڵه‌کانى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن یاریزانان ( کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ،پیپى و که‌ریم بێنزێما ) تۆمارکرا ن ، تاکه‌گۆڵى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌لایه‌ن نێیمار داسیلڤاى به‌ڕازیلی تۆمارکرا .


زۆرترین خوێندراو