ڤیدیۆ... ڕامۆس توانى ریال مه‌درید له‌شکست رزگار بکات

12/3/2016 6:07:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز






 
له‌میانه‌ى یارییه‌کانى هه‌فته‌ى 14یه‌مى خولى پله‌ یه‌کى ئیسپانى و له‌ یاریى کلاسیکۆدا، له‌ ناو یاریگاى کامپ نۆ به‌ ئاماده‌بوونى 99 هه‌زار هانده‌ر هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ وڕیاڵ مه‌درید روبه‌روى یه‌کتر بوونه‌وه‌.
 
 تایمى یه‌که‌مى یاریه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتایى هات سه‌ره‌ڕاى هێرشى هه‌ردولا بۆ تۆمارکردنى گۆڵ به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکى نه‌بوو.

له‌تایمى دووه‌مى یاریه‌که‌دا له‌خوله‌کى 52 دا به‌رشۆله‌ له‌رێگاى لویس سوارێز گۆڵێکى تۆمارکرد ،هه‌ربۆیه‌ یاریزانانى یانه‌ى ریال مه‌درید هه‌وڵه‌کانیان چڕکرده‌وه‌ تا له‌کۆتا خوله‌کى یاریه‌که‌ له‌90 سێرجیۆ ڕامۆس به‌ لێدانى سه‌ر گۆڵى یه‌کسانبوونى بۆ ڕیاڵ کرده‌وه‌ و یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامى 1-1 کۆتاییهات.

ئه‌م یه‌کسان بونه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى ریال مه‌درید بوو که‌ کۆى خاڵه‌کانى بوو به‌  34 خاڵ وله‌پێشه‌نگدا مایه‌وه‌،له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ 28 خاڵى هه‌یه‌ .
 


زۆرترین خوێندراو