ریاڵ مه‌درید به‌رشه‌لۆنه‌ى توشى شکستێکى گه‌وه‌ره‌ کرد

8/13/2017 10:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز




یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌نێو یارگا و هانده‌رانى خۆى میواندارى یانه‌ى ریال مه‌دریدى کرد ئه‌نجامى یاریه‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتنى یانه‌ى شاهانه‌ کۆتایى هات .

تایمى یه‌که‌مى یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتایى هات، به‌ڵام له‌تایمى دووه‌مى یارکه‌دا ریال مه‌درید توانى 3 گۆڵى تۆمار بکات و به‌رشه‌لۆنه‌ش ته‌نها یه‌ک گۆڵى تۆمارکرد، به‌مه‌ش یانه‌ى شاهانه‌ توانى سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ بۆخۆى تۆماربکات و به‌رشه‌لۆنه‌ش روبه‌روى شکست بکاته‌وه‌ .

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌رۆژى چوارشه‌ممه‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ جارێکى تر به‌یه‌ک ده‌گه‌ن، بۆیه‌ کارى به‌رشلۆنه‌ قورس بوه‌و بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى نازناوه‌که‌ پێویسته‌ به‌جیاوازى سێ گۆڵ سه‌رکه‌وتن تۆمار بکات، ریاڵ مه‌درید به‌ بردنه‌وه‌و یه‌کسان بوون و شکستیش به‌جیاوازى دوو گۆڵه‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وان .


زۆرترین خوێندراو