محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین ده‌كات

06.02.2022
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ده‌كات به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هاتووه‌" لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، وەک حزبێکی نشتیمانی لە کوردستان جێگا پەنجەتان دیار بووە لە کارە خزمەت گوزارییەکاندا".

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:

بۆ به‌ڕێز/ مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
سڵاو ڕێز...
بە‌ بۆنه‌‌ى (28) ساڵەی دامه‌‌زراندنى پارته‌ تیكوشەرەكەتان جوانترین پیرۆزبایتان پیشکه‌ش ده‌‌که‌ین، پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێزو لەڕێگای بەڕێزیشتانەوە بۆ برایانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئەکەم هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم .
لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، وەک حزبێکی نشتیمانی لە کوردستان جێگا پەنجەتان دیار بووە لە کارە خزمەت گوزارییەکاندا، ڕۆڵ و کاریگەریتان لەمەیدانی تێکۆشاندا دیار بووە و ڕۆڵی بێ لایەنیتان گێڕاوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا لەپێناو ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەرەو پێشەوەچونی دیموکراسی، بۆیە هەماهەنگی نێوان یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، جێگای پێزانینی نێوانمان بووە، لەپێناو خزمەتکردن بە بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان.
جارێکی تریش پیرۆز بێ ساڵیادی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان.
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۲/۲/٥
ئەڵمانیا




29Karwan Salh Wazole, Mam Ata and 27 others