
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پیرۆزبایی له مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات به‌بۆنه‌ی سەرکەوتنی کۆنگرەی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، له په‌یمامێكدا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات " بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان جوانترین پیرۆزبایی بونتان بە ڕابەری گشتی بزوتنەوەکە لە ئێوه و سەرجەم نەندامانی کونگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەكەين. به باشی دەزانين لەم بۆنەیەدا ئاماژە به پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردولا بدەین و خوازیاری بەردەوامی و پەرەسەندنی پەیەندیەکانی نێوانمانین".
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بۆ مامۆستا عیرفان عه‌لی:
بۆ به‌ڕێز/ مامۆستا عیرفان عەلی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان جوانترین پیرۆزبایی بونتان بە ڕابەری گشتی بزوتنەوەکە لە ئێوه و سەرجەم نەندامانی کونگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەكەين. به باشی دەزانين لەم بۆنەیەدا ئاماژە به پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردولا بدەین و خوازیاری بەردەوامی و پەرەسەندنی پەیەندیەکانی نێوانمانین.
بەستنی کۆنگرەکەتان و سەرکەوتنی هەنگاوێکی ئیجابی یە بۆ گەشەکردنی گیانی پێکەوەیی و برایانە لە هەرێمی کوردستان دا.
لەکاتێکدا کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی دەبەسترێ کە بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناچەکە بەدۆخێکی هەستیاردا ڕاگوزەر دەبێ هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ببێتە هاندەرێکی باش بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان لایەنەکان لە پێناو بەدیهێنانی مافەڕەواکانی میللەتەکەمان.
ڕۆڵی بەڕێزیشتان، لەبەرچاو دەگرین بۆ گیانی تەبایی و برایەتی نێوان لایەنە سیاسیەکان.
جارێکی تریش هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
محەمەد حاجی مەحمود
6ی شوباتی 2022
ئەڵمانیا
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ژماره‌یه‌ك پارێزگا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدرا
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه په‌رله‌مان نه‌بووین
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو

.jpg)


ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
