پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 98 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند

13.02.2022
جەماوەر نیوز
لەماوەی زیاتر لەمانگێکدا 98 تۆمەتبار دەستگیرکراوە
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەبەرواری 1/1/2022تا 6/2/2022 ، 98 تۆمەتبار بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیرکران.
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بۆ ئەو تۆمەتبارانە ئەنجامدا کە داواکراوبون لەلایەن دادگاوە، لەو هەڵمەتەدا توانرا 98 تۆمەتبار دەستگیربکرێن.
تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەکانی ( 443, 444,446, 452, 289, 298, 295, 281, 279 ) لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون.
هەروەها لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج ئوتومبێل و دوو ماتۆڕسکیلى جۆری سێ تایی و سێ ماتۆڕسکیل لەجۆری دوو تایی دزراودا.