زێلینسکی: ئۆکرانیا بەتەنها جێهێڵدرا

25.02.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ هەینی 25ی شوباتی 2022 ڤلادیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکی ڤیدیۆیدا بۆ گەلی ئۆکراینا وتی، دوای یەک رۆژ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا هێزەکانی رووسیا دزەیان کردە نێو کیێڤی پایتەختەوە و، هۆشداری دایە دانیشتووانەکان کە ئاگادار بن.
زێلینسکی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "ئۆکرانیا بەتەنها جێهێڵدرا و بۆ پاراستنی ، رۆژئاوا تەنها باسی پاڵپشتی دەکەن و هیچیش نییە".
روونیشی کردەوە: "من کیێڤم جێنەهێشتووە لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵات لە بارەگای حکوومیم لە پایتەخت".
زێلینسکی، ئاماژەشی پێدا، لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لانیکەم 137 ئۆکرانی کوژران و 316 کەسی دیکەش بریندار بوون بەهۆی ئەو شەڕەی دەگوزەرێت.