سەرۆکى دەستەى دەستپاکى سەردانى وەزارەتی کاروباری شەهیدان دەکات

28.02.2022
جەماوەر نیوز
ڕۆژی یەکشەمە ۲۷ ی شوباتی ۲۰۲۲ عەبدوڵڵا حاجى مەحمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەئامادەبوونى بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى وەزارەت پێشوازیان لە د.ئەحمەد ئەنوەر،سەرۆکى دەستەى دەستپاکى و شاندێکی یاوەری کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا بەئامادەبونى سەرۆک و سەرجەم ئەندامانى لیژنەکانى چاکسازى لە دۆسیەکانى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى و بەرکەوتووانى چەکى کیمیاوى لە سەر ئاستى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان ، باس لە دواهەنگاوەکانى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى کرا لە ژێر ڕۆشنایى بڕگە ومادە پەیوەندیدارەکانى یاساى چاکسازى لە موچە و دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان.
لە میانەی کۆبونەوەکەدا تیشکخرایە سەر پرۆسەی بەردەوامى پێداچوونەوە بە دۆسیەکانى وەزارەت و هەروەها هەماهەنگى زیاتر و بەردەوام بە ئامانجى باشتر جێبەجێ کردنى بڕگە و مادەکانى یاساى چاکسازى لە پێناوى گەڕانەوەى دادپەروەرى و مافەیاساییەکان بۆ کەسانى شایستە.