به‌رێز مه‌سعود بارزانى پیرۆزبایى له‌به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

07.03.2022
جەماوەر نیوز
 به‌بۆنه‌ى به‌ستنى حه‌وته‌مین کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان،  به‌رێز مه‌سعود بارزانى ، بروسکه‌یه‌کى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆک و کادیران و ئه‌ندامانى ئه‌و حزبى سۆسیال دیموکرات کرد ، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌ و میهره‌بان

براى به‌ڕێز کاک محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان

به‌بۆنه‌ى به‌ستنى حه‌فته‌مین کۆنگره‌ى پارته‌که‌تان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ڕێزتان وه‌ک سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و سه‌رکردایه‌تى و ته‌واوى کادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

هیوادارم بڕیار و ڕاسپارده‌ و ده‌رئه‌نجامه‌کانى کۆنگره‌ى پارته‌که‌تان خزمه‌تى زیاترى پڕۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى سیاسیى هه‌رێمى کوردستان و ته‌بایى و برایه‌تیى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بکات و پارتى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیش له‌ ئه‌رک و چالاکییه‌کانیدا پێشکه‌وتنى زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

مسعود بارزانی
٦ـى ئادارى ٢٠٢٢


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ