به‌رێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى پیرۆزبایى له‌به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

07.03.2022
جەماوەر نیوز
 به‌بۆنه‌ى به‌ستنى حه‌وته‌مین کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان،  به‌رێز بافل جه‌لال تاڵه‌بانى ، په‌یامى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆک و کادیران و ئه‌ندامانى ئه‌و حزبى سۆسیال دیموکرات کرد ، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌ڕێز کاک محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود 
سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان .

به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌که‌تان و ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان، پیرۆزباییه‌کى گه‌رم له‌ به‌ڕێزتان، سه‌رکردایه‌تى نوێ، ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌که‌م .

ھیوادارین سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌که‌تان له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ تایبه‌ته‌دا ھانده‌رێکى گرنگ بێت بۆ پێشخستن و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى ھه‌ردوولا له‌پێناو ته‌بایى و یه‌کخستنى ھه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کڕیزى نیشتمانیى و کۆده‌نگیمان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانى نه‌ته‌وه‌که‌مان.

له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی، دید و روانینى هاوبه‌ش ده‌که‌ینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ نیشتمانییه‌کان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌کان. هه‌موومان پێکه‌وه‌ کار بۆ به‌هێزترکردنى قه‌واره‌ى هه‌رێم بکه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ت و حزبییه‌کان به‌ره‌و ئاقارێکى نادیار و لێکترازانمان نه‌به‌ن. سه‌ربه‌رزیى و سه‌رفرازى خه‌ڵکى کوردستان بنه‌ماى کارکردنمان بێت و دابینکردنى ژیانێکى ئارام و سه‌قامگیر ئه‌رکى له‌پێشینه‌مان بێت.

ھه‌ر شاد و سه‌رفراز بن

    دڵسۆزتان 
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى 
6 ئادارى 2022


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ