سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پیرۆزبایى له‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

07.03.2022
جەماوەر نیوز
به‌بۆنه‌ى به‌ستنى حه‌وته‌مین کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان،  سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم   له‌په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌قۆنیداپیرۆزبایى  خۆى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆک و کادیران و ئه‌ندامانى ئه‌و حزبه‌ى سۆسیال یموکراتى کوردستان کرد.


ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 6ى ئادار به‌رێزمه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایى له‌ به‌رێزمحه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆک و سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان.

سه‌رۆکى حکوومه‌ت، هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن له‌ پێناو ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌کان بتوانن زیاتر خزمه‌تى گه‌ل و وڵات بکه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان، سوپاسى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کرد بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییه‌که‌ی.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ