به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سوڵ بروسکه‌ی پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

07.03.2022
جەماوەر نیوز
به‌بۆنه‌ى به‌ستنى حه‌وته‌مین کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان،  به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سوڵ، بروسکه‌ی پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کرد ، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

براى به‌ڕێزم: کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود- سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان

ئه‌نجامدانى حه‌وته‌مین کۆنگره‌ى پارته‌که‌تان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان له‌ خۆتان و ته‌واوى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان پیرۆز ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان له‌مێژووى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى کورد له‌خه‌باتى شاخ و شاردا رۆڵێکى دیارى هه‌بووه‌و خاوه‌نى مێژوویێکى پرشنگداره‌، ئومێد ده‌که‌م له‌ داهاتووشدا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هه‌مان رێچکه‌و رێبازتان.

دووباره‌ پیرۆزبایى خۆم ئاراسته‌ى جه‌نابت و ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوى سه‌رکردایه‌تى ده‌که‌م و هیواخوازم بڕیارو راسپارده‌کانى کۆنگره‌که‌تان له‌ خزمه‌تى کوردو کوردستان بێت.

کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى 
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ