حزبى شیوعى کوردستان پیرۆزبایى له‌پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌کات

07.03.2022
جەماوەر نیوز
به‌بۆنه‌ى کۆتایى هاتنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان، مه‌کته‌بى سیاسى حزبى شیوعى کوردستان پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى محه‌مه‌دى حاجى محمود، سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و جێگرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى ده‌کات.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :
 
به‌بۆنه‌ى کۆتایى هاتنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى پارته‌که‌تان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ڕێزتان وه‌ک سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان، به‌ناوى سکرتێر و مه‌کته‌بى سیاسى حزبمان، پیرۆزبایى گه‌رمتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و هیواى سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

له‌ڕێگاى به‌ڕێزتانیشه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوانى سه‌رکردایه‌تى پارته‌که‌تان ده‌که‌ین، هیوادارین بڕیارو ڕاسپارده‌کانى کۆنگره‌تان ببێته‌ هۆکارێک له‌ پێناو داکۆکى کردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و باشترکردنى بژێوى ژیانى هاوڵاتییان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ سیاسى و ئابوورییه‌کان و قه‌یرانه‌کانى دووچارى گه‌له‌که‌مان بۆته‌وه‌، به‌ یه‌کڕیزى و ڕێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى هه‌نگاوێکى گرنگى ئه‌م قۆناغه‌یه‌، تێده‌په‌ڕێنین.

له‌کۆتایى دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى دووقۆڵى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و حزبى شیوعى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌.


له‌گه‌ڵ ڕێزماندا...


     مه‌کته‌بى سیاسی
حزبى شیوعى کوردستان
       هه‌ولێر  2022-3-7

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ