
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە ساڵانە ئەم نیگەرانیانە لە لایەن هەندێک خەڵکەوە هەر هەیە و ئەو نیگەرانیانەش هی کۆی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان نییە، و دەشڵێت " گرنگ ئەوەیە خەڵکی تر خۆی نەخزێنێتە ناو داوا ڕەواکانی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و جینۆسایدکراوان و تاقانەکانی ئەنفال و بەرکەوتەی چەکی کیمیایی،خۆیان داوا ڕەواکان پێشکەش بکەن نەک خەڵکی تر بیەوێ پرسەکەی ئەوان بۆ مەرامێکی تر بەکاربهێنێت."
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێیان وایە کێشە و داواکاریەکانیان جێبەجێنەکراون، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" کێشەی مووچە و ئاو و زبل و ڕێگەوبانیان هەبوو کۆی ئەم کێشانەش هی حکومەتە و حکومەتیش درێخی نەکردووە، بەڵام پەیوەندیدار نییە بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕێز و تەقدیر بۆ ڕۆژی ئەنفالەکان فەرمانی کێشەی ئاوی چەمچەماڵ و قەزا و ناحیەکانی ئەو ناوچەیەی جێبەجێکرد، هاووڵاتیان لە یادی هەڵەبجەدا کۆمەڵێک داواکاریان هەبوو وەکو مۆنۆمێنت و کردنەوەی هۆڵ و نوژەنکردنەوەی هەمووی جێبەجێکرا، ساڵانەش ئەم نیگەرانیانە لە لایەن هەندێک خەڵکەوە هەر هەیە و ئەو نیگەرانیانەش هی کۆی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان نییە".
لە یادی 34 ساڵەی ئەنفالدا کەسوکاری ئەنفالکراوان پێیان وابوو کە لایەنی پەیوەندیدار داواکاریەکانیان وەک پێویست جێبەجێنەکردوون وەکو هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان و پێدانی زەوی نیشتەجێبوون و دادگایکردنی تاوانباران و باشترکردنی ڕەوش و بارودۆخ و مووچەکانیان بەڵام وەزیری شەهیدان وئەنفالکراوان دەڵێت کە سەرانی بەرزی تاوانباران دادگاییکراون و بەدادگای خۆیشیان گەیشتوون و ئەوانەیشی کە ماون وەزارەتی کاروباری شەهیدان وحکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئەو پرۆسەیە و بابەتی زەوی و زار و نیشتەجێبوونیش ئەوەی هەبووە 11 هەزار بووە لە کابینەی پێشوو و لەم کابینەیەشدا جارێکی تر حکومەت فەرمانەکەی نوێکردووەتەوە و دەستکراوە بەجێبەجێکردنی، بابەتی مینحە و مووچەیش بەپێی ئەو ئیمکانیاتە کەمەی کە لەبەردەستی حکومەتدا هەبووە تایبەتمەندی کراوە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لێبڕین لە سەرجەم مووچەخورانی هەرێمی کوردستان کراوە بەڵام ئەو لێبڕینە وەزارەتی شەهیدانی نەگرتووەتەوە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئاخۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەو خزمەتگوزاریانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشیان دەکات لە چی بەخشراون؟ لەوبارەیەوە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتی " خزمەتگوزاری چارەسەری تەندروستی و خوێندنی کور و کچی شەهیدان و مینحەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیمان هەیە و ئیشمان لەسەر کۆمەڵێک پرسی تریش کردووە و هاوکاری هاوسەرگیری و کردنەوەی یەکەی نیشتەجێبوونمان هەیە و پرۆسەکەش بەردەوامە".
لە ڕووی رێکخستنەوەی کار و پڕۆژە و بەرنامەی وەزارەتی شەهیدان بۆ خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ؟ عەبدولڵای حاجی مەحمود بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەوەی کە ئەرکی وەزارەتی شەهیدانە بۆ خزمەتگوزاریەکان درێخیمان نەکردووە و بەردەوام دەبین وەکو خوێندن و تەندروستی و زەوی بەڵام گرنگ ئەوەیە خەڵکی تر خۆی نەخزێنێتە ناو داوا ڕەواکانی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و جینۆسایدکراوان و تاقانەکانی ئەنفال و بەرکەوتەی چەکی کیمیایی و ئەمانە خۆیان داوا ڕەواکان پێشکەش بکەن نەک خەڵکی تر بیەوێ پرسەکەی ئەوان بەکاربهێنێت بۆ مەرامێکی تر، کۆی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و خزمەتگوزاریەکانی تر کە سەر بە وەزارەتەکانی ترە ئەوانە پەیوەندی بە پڕۆسەی یادکردنەوەی ڕۆژی ئەنفال و یادەکانی وەزارەتی شەهیدانەوە نییە".
عهبدوڵڵا حاجی مهحمود پێشوازی له پاتریک دیبوا دهكات
سندوقى پشتگیرى و هاوکارى خانەوادەى کەسوکارى شەهیدان کۆدەبێتەوە
عهبدوڵڵا حاجی مهحمودكۆبونهوهیهك لهبارهی بڕیارێكی ئهنجومهنی وهزیران ئهنجامدهدات
دەستەی جینۆساید کۆدەبێتەوە
لیژنەى چاکسازى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆدەبێتەوە
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود: موچە دەبێتە سیادی

ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
