زیاتر لە 6 هەزار تۆن گەنم دەگاتە هەرێم

16.04.2022
جەماوەر نیوز
 زیاتر لە 52 هەزار تۆن گەنمی ئوستورالی دەگاتە عێراق و بەشی هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە شەش هەزار تۆنە. 
ئه‌مڕۆ شەممە 16ی نیسانی 2022 گولیزار رەشید سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق قسەی کردووە و پێیان راگەیاندووە "کە بەم نزیکانە پشکەکەی هەرێمی کوردستان دەگات."
ئیبتهال هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رۆژی 24ی ئاداری 2022 نووسراوێکی بۆ کۆمپانیا گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە کردووە. 
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، "پاڵپشت بە نووسراوی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە بە ژمارە 4108 لە 9ی ئاداری 2022 لە رۆژانی داهاتوودا کەشتییەک دەگات کە 52500 تۆن گەنمی ئوستورالی هەڵگرتووە." 
لەبارەی پشکی پارێزگاکانی باشووری کوردستان لە گەنمەکە، لە نووسراوەکەدا هاتووە: 
هەولێر 2250 تۆن
سلێمانی 2250 تۆن
دهۆک 1750 تۆن
کەرکووک 2250 تۆن

زۆرترین خوێندراو