په‌رله‌مانتارێك: بازاڕەکانی هەرێم پڕ بووە لە خورمای خراپ

16.04.2022
جەماوەر نیوز

عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند ئێستا بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕ بووە لە خورمای خراپ و ماوەبەسەرچوو کە بە قاچاغ و بۆ بەرژەوەندی چەند کەس و لایەنێکی بێویژدان داخڵ دەکرێت و دەرخواردی ئەم میللەتە دەدرێت .
بەحساب ئەم دەسەڵاتە هاوردەی خورمای قەدەغە کردووە، بەڵام بەقاچاغ هێنانی ڕێپێدراو و چاوپۆشیلێکراوە .
کاتی خۆی ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بۆ ڕێگریی لەم بەزمە، ڕێگامان کردەوە کە بە فەرمیی و بە پشکنین و کوالێتی خورما هاوردە بکرێت، بەڵام ئێستا بە فەرمیی هاوردەکردنی قەدەغە کراوە، بەڵام بەقاچاغ هێنانی ئاساییە !

زۆرترین خوێندراو