
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، هەواڵی دواکەوتنی مووچە هیچ بنەمایەکی نییە و هیچ لایەنێکی فەرمی لێدوانی لەم جۆرەی نەداوە و بەم نزیکانە خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت.
لەبارەی دەنگۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10، وتەبێژی حکومەت، وتی: "ئێمە وەکو حکومەت و هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی نەیگوتووە دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت، بەمنزیکانە خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە".
جوتیار عادل هێمای بۆ ئه‌وه كرد: "بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دواکەوتنی مووچە هیچ بنەمایەکی نییە و فەرمی نییە، لایەنی فەرمی بۆ ئەو بابەتە وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە".

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
