ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی

21.02.2024
جەماوەر نیوز
ئاشکرایە ماوەیەکە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن هەندێک لە بەرپرسانی حزبمان، پاش لێپرسینەوە و ئیجرائاتکردن لەگەڵیان پەنا بۆ هەندێک کاری گێرەشێوێنی و ناپەیڕەوی دەبەن، لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین بەپێی پەیڕەویی پەسەندکراوی کۆنگرەی حەوتەم بڕیاری ئاڵوگۆڕکردن لە بەرپرسی مەڵبەند و دەزگا و ئۆرگانە جیاوازەکانی حزب بەبڕیاری سەرۆک و مەکتەبی سیاسی دەبێت، لە ئێستاشدا هەڤاڵ(غازی عباس) بەو بڕیارانە لە ئەرکی حزبی وەک بەرپرسی مەڵبەندی یەکی هەولێری حزبمان بەردەوامە لە خزمەت.

هەر کارێکی پێچەوانە و ڕێگرییەک بۆ ڕاپەراندنی کارەکانی هەڤاڵی ناوبراو بکرێت ناچارمان دەکات بە بەکارهێنانی سزای حزبی و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ