ئەنجومەنی وەزیران: سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان ده‌كه‌ین

16.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەکات و دەڵێت، ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەتوندترین شێوە هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی کێڵگە نەوتییەکان سەرکۆنە کرا.
دەشڵێت، هێرشەکان زیانێکی زۆری مادییان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە، ئامانجی ئەم هێرشانە لێدانە لە ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێت بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت و رێکاریی یاسایش بەرامبەر بکەری هێرشەکان بگیرێتەبەر.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ