یەکشەممە 952 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

18.07.2025
جەماوەر نیوز
لەدوای چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد میدیایەکی عێراقی وادەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکرادەکات
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 952 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئاشکراشیکرد، لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواوبووە، هەفتەی داهاتوو وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی شەش دەستپێدەکات و لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا مووچەی مانگی شەشیش دابەشدەکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ