
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وابڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش باسكردنە لە مووچەی مانگەكانی شەش و حەوت و هاوكات بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
سبەی چوار شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش قسەوباسكردن دەبێت لەبارەی مووچەی مانگەكانی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە قسەوباسكردن دەبێت لەسەر بابەتی هەناردەكردنەوە و ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ و چۆنییەتی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەی چوار شەممە بابەتی ڕادەستكردنی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بە بەغدا بۆ مووچەی مانگی شەش یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، بەڵام دیار نییە سبەی بڕیار دەدرێت لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە یاخود نا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052