
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سایلۆی ستیلی هەڵەبجە، توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە و لە 16 عەمبار، 10 کۆگا، باڵەخانە و چەندین بەش پێک دێت، کە بەمزووانە تەواو دەبێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی پرۆژەکە 26 ملیار دینارە؛ ماوەی جێبەجێکردنی 700 ڕۆژە و لە ئێستادا 85%کارەکانی تەواو بووە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا بکرێتەوە.
جەختیشکردەوە، سایلۆی ستیلی هەڵەبجە، کاریگەریی گەورەی لە پەرەپێدان و هەڵگرتنی گەنمی جوتیارانی ناوچەکە دەبێت و پاڵپشتییەکی گرنگە بۆ جوتیارانی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە هەنگاونان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، تەنیا لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەم هەر یەک لە سایلۆکانی (قوشتەپە، بەردەڕەش، هەڵەبجە و کەلار) دروستکراون و چەند سایلۆیەکی نوێش لە جێبەجێکردندان و لە ئاییندەدا تەواو دەکرێن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052