
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ ۳۱ـی تەمموزی ۲٠۲٥ شاندێکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەردانی مەڵبەندی خانەقین یانکرد.
لەلایەن حسێن جەلیل سەعید بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین و ئەندامانی مەڵبەند بە گەرمی پێشوازیان لێکرا
لە دیدارەکە باس لە بارودۆخی شاری خانەقین کرا کە پێویستە گرنگی پێ بدرێت و زمانی کوردی زیاتر پێشبخرێت بەو پێیەی کە مەترسی لەسەر زمانی کوردی هەیە و خوێندنی باڵای عێراق بڕیارێکی دژ بە زمانی کوردی دەرکرد کە نابێت چی دیکە لە زانکۆ وپەیمانگاکان لە پارێزگاکانی کەرکوک ،دیالە ، تکریت، موسڵ ،سەڵاحەدین بە کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدرێتەوە
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە باس لە ئامادەکاریەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە بڕیارە مانگی یانزەی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، کە چۆن پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بتوانێت متمانەی هاوڵاتیان بە دەست بهێنێت و هەوڵی سەرخستنی کاندیدەکانی حزب بدەن هەروەها باس لە کاروچالاکیەکانی مەڵبەندی خانەقین کرا بە پێویست زانرا کە هەوڵەکان زیاتر چڕبکرێتەوە بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و هاتنە پێشەوەی کادری نوێ بۆ نێو حزب
هەر هەمان ڕۆژ شاندەکەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی قائیمقامیەتی قەزای خانەقین یانکرد و لەلایەن ئەندازیار جواد فەیزوڵا، قایمقام و ژمارەیەک لە بەرپرسی فەرمانگەکانی قەزاکە پێشوازییانلێکرا.
لەدیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی قەزاکە و ئەو ئاڵنگارییانە کرا کە ڕووبەڕووی بەرپرسی یەکەی ئیداری سنورەکە دەبێتەوە.
هەروەها ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی خانەقین دەبێتەوە لە ڕووی گۆڕینی دیمۆگرافی و زمان و کلتورەوە دەبێت هەموان کار بکەن بۆ پاراستنی کوردبوونی خانەقین و بەرگرتن بە مەترسیەکان بە گرنگیەوە باس لە خزمەتگوزاریەکان کرا
لە کۆتایی دیدارەکە سوپاس و پێزانینیان دەربڕی بۆ شاندەکەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ ئەو دیدار و بەسەرکردنەوەیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052