تا یەک شەممە هاوڵاتیان دەتوانن فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک پڕبکەنەوە

01.08.2025
جەماوەر نیوز
سەڕەڕای کۆتایی هاتنی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی پسوڵەی خۆراک بەڵام ئەپەکە چالاکە و هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو ڕۆژی یەک شەممە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک لە هەولێر، ڕایگەیاند؛ وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراکی درێژنەکردوتەوە ، بەڵام ئەپەکە چالاکە و هاوڵاتییان دەتوانن کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتیەکش ئاماژەی بەوەکردوە، ئەوانەی خۆیان لەپرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک تۆمار نەکردوە، پێویستە بەزووترین کات ناوی خۆیان و خانەوادەکەیان تۆماربکەن.
لە ڕێکەوتی یەکی حوزەیران، پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراکی هاوڵاتییان لە هەرێم دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستا، چوار ملیۆن و 365 هەزار و 889 کەس فۆڕمەکەیان پڕکردوتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ