وەزارەتی ئەوقاف: پرۆسەی جێبەجێکردنی بانگدانی ئەلیکترۆنی بەردەوامە

01.08.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژانە پێنج جار لە یەک کاتدا لە زۆربەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بانگدان بە ئەلیکترۆنی دەدرێت.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەمڕۆ هەینی ڕایەگەیاند: پرۆسەی بانگدانی ئەلیکترۆنی بەردەوامە و لە پارێزگای هەولێر و دهۆک بەتەواوی جێبەجێکراوە، لە پارێزگای سلێمانیش تەواوبووە لە ئایندەیەکی نزیک لەوێ جێبەجێ دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی: لە ئیدارەی سەربەخۆییەکانیش جێبەجێ کراوە، لە هەر پارێزگایەک و ئیدارە سەربەخۆیەک ژمارەیەک بانگبێژ دوای وەرگرتنی ڕاهێنان بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی بانگدەدەن.
نەبەز ئیسماعیل، ئاماژە بەوە دەکات، لە مزگەوتی سەواف بۆ هەر پێنج نوێژەکان، بانگبێژێک بانگ دەدات و ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە تاوەکوو حاجی ئۆمەران و بە سەرجەم شارۆچکە و شارەدێی و گوندەکانەوە یەک بانگە بەشێوەیەکی زیندوو.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ