پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراك تا كۆتایی ئەم مانگە درێژكرایەوە

02.08.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، وادەی بە ئەلیكترۆنی كردنی پسوڵەی خۆراك تا كۆتایی ئەم مانگە درێژكراوەتەوە.
سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندوبونێكی زۆری بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، كاتی پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراكی هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەكی خۆڕایی، تا كۆتایی ئەم مانگە درێژ كرایەوە.
باسی لەوەشكرد، تاكۆتای ئەم مانگە هاوڵاتیان بێ بەرامبەر فۆڕمەكە پڕدەكەنەوە بەڵام لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە پەلیكەیشنەكە هەر كاردەبێت بەڵام لە ڕێگەی پێدانی بڕێك پارەوە دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بە گوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بڕی پارەكە بۆ هەر مامەڵەیەك 10 هەزار دینارە، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێم داوای كردووە بكرێتە پێنج هەزار دینار.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ