كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرماش نزمدەبێتەوە

02.08.2025
جەماوەر نیوز
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە2-8 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا، پلەی گەرمی بە (2 بۆ 3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی یەكشەممە3-8 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا، پلەی گەرمییش لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزیكدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك : 41 پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ