وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگاداردەکاتەوە

02.08.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانەوە، شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025 ئاشکرا کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمی، سەرجەم ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ماونەتەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، دەتوانن لەڕێگەی لینکێکی تایبەتەوە کە بەپێی پارێزگا و قوتابخانەکان جیاکراوەتەوە، شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بدۆزنەوە.

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە رۆژی شەممە 23ی ئابی 2025 لە کاژێر 07:30ی بەیانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابییان دەکات کە رۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن، بۆئەوەی بە تەواوی لە شوێنی هۆڵەکانیان دڵنیا ببنەوە و دووچاری هیچ کێشەیەک نەبنەوە لە رۆژی تاقیکردنەوەدا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ